شێخ جەعفەر: مامۆستایان ده‌بێت به ئسلوبێكی جوان داوای ماف بکەن
01:10 - 01/02/2025
زەمەن _ سلێمانی
شێخ جەعفەر ڕایگەیاند: ئسلوبی داواكردنی مافی خۆت ده‌بێت به ئسلوبێكی وابێت كه زه‌ره‌ر نه‌دات له كۆمه‌ڵگه".
ئەمڕۆ شەممە، ١ی شوباتی ٢٠٢٥، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە مانگرتنی مامۆستایان ناڕازی ئاماژەی بەوەدا، مامۆستایان و هه‌مو كه‌سێك حه‌قی خۆیه‌تی داوای مافی ڕه‌وای خۆی بكات، هه‌ركه‌سێك داوای مافی خۆی نه‌كات "پێموایه حه‌قی ژیانشی نییه، به‌ڵام ئسلوبی داواكردنی مافی خۆت ده‌بێت به ئسلوبێكی وابێت كه زه‌ره‌ر نه‌دات له كۆمه‌ڵگه".
وتیشی: مامۆستایان ده‌یانتوانی مانگبگرن و خۆپیشاندان بكه‌ن و رێگریش بكه‌ن، له هه‌مانكاتدا منداڵه‌كان به‌ره‌ڵا نه‌كه‌ن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه مامۆستایان له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سلێمانی مانگرتنیان له خواردن ڕاگه‌یاندوه، تادێت دۆخی ته‌ندروستیان خراپتر ده‌بێت، داوای موچه و باشكردنی دۆخی ژیانیان ده‌كه‌ن.