شێخ جەعفەر: نەدەبوو مامۆستایان دەرگاى قوتابخانەکان دابخەن و منداڵەکان بەرەڵا بکەن
07:30 - 01/02/2025
زەمەن - کوردستانى
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رەخنەى لە شێوازى بایکۆت و مانگرتنى مامۆستایانى ناڕازى لە سلێمانى گرت و رایگەیاند، دەکرا بەشێوەیەکى دیکە خۆپیشاندان بکەن و مان بگرن، بەڵام نەدەبوو بەوشێوەیە دەرگاى قوتابخانەکان دابخەن و منداڵەکان بەرەڵا بکەن.
شێخ جەعفەر راشیگەیاند، بێگومان مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی دیکە مافیان هەیە؛ هەر کەسێک مافی خۆیەتی داوای مافی رەوای خۆی بکات. ئەگەر کەسێک داوای مافی خۆی نەکات، پێموایە مافی ژیانیشی نییە.'
گوتیشى، دەبێت شێوەی داواکردنی ماف بە جۆرێک بێت، کە زیان بە کۆمەڵگە نەگەیەنێت.