لەبارەى رێگریکردن لە ناردنى مریشکى هەرێمى کوردستان بۆ ناوەڕاست و باشوور بڕیاردرا
07:22 - 01/02/2025
زەمەن - کوردستانى
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە دەڵێت، بەم نزیکانە قەدەغەى سەر داخڵبوونى بەرهەمى کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ شارەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق هەڵدەگرن.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، ئەو ماوەیەى کە رێگرییان لە کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێم کردووە بۆئەوەى بەرهەمەکانیان بۆ شارەکانى ناوەڕاست و باشوور بنێرن، لەبەر گومانى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى ئەنفلۆنزاى باڵندە بووە.
هەروەها دەشڵێت، لەماوەیەکى کاتى نزیکدا رێگەیان بۆدەکەینەوە بەرهەمەکانیان بنێرنە شارەکانى ناوەڕست و باشوور، بەڵام رێکارى نوێیان بۆ دیاریدەکەین کە دەبێت پێوەى پابەندبن.