ئەمڕۆ پرسی مووچە یەكلایدەبێتەوە
12:58 - 01/02/2025
زەمەن _ کوردستانی
بۆ دووەم ڕۆژ شاندی هەرێم و عێراق، لە کۆبوونەوەدان و گفتوگۆ لەسەر جێگیرکردنى لیستى مووچە و لیستى خانەنیشینانی هەرێم دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ١ی شوباتی ٢٠٢٥، بۆ دووەم رۆژ کۆبونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا دەستیپێکرد، لەبەیانى ئەمڕۆوە کۆبونەوەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکردووە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ بەرێوەبەری بەشەکانی وەزارەتی دارایی بابەتی جێگیرکردنی لیستی مووچە و لیستی خانەنشێنی و پرسەکانی تر تاوتوێ بکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەیەدا، چارەسەری تێبینییە هونەرییەکان بکرێت، تا هەردوولا بگەنە رێكکەوتن لەسەر مووچەی ئەمساڵ.
هاوکات، ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی عێراق، شاندی هەرێم ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەمەبەستی گەیشتن بەچارەسەری گشتگیر بۆ چەسپاندنی تەرخانکراوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا.