47 کوردستان

سەڵاحەدین بەهادین: رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد باشترین رێگەچارەیە

12:53 - 06/02/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

 سەڵاحەدین بەهادین ڕایگەیاند: دوورکەوتنەوە و ناوبردنی بەغداد بە شۆڤێنی چارەسەر نییە، بەڵکو رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد باشترین رێگەچارەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەناڵەکانی راگەیاندن و لەبارەی ئاشکرایکرد، رێککەوتن باشترین رێگەچارەیە، پێویستە ماددەکانی دەستوور و دادگای فیدراڵی بەکاربهێندرێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی، بەڵام بە رێگای گفتووگۆ.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەمەی ئێستا کراوە رێککەوتن بێت، ئەوا کارێکی باشە، بەڵام دەترسم تەنیا ناوی لێنرابێت رێککەوتن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن