نوێترین زانیاریى لەسەر مووچەى مانگى دوو گەیشت
07:31 - 11/03/2025
زەمەن - کوردستانى
جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ وردبینى لە لیستى مووچەى مانگى دوو تەواوبووە و لە دوو رۆژى داهاتوودا بڕیار لە ناردنى پارە دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیخلاس دلێمى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، مووچە هەموو مانگێک کێشەى سیاسى دوایخستووە، بۆ ئەم مانگەش بەهەمانشێوە بووە، گوتیشى، سەبارەت بە لیستى مووچەى مانگى دوو، کێشە لە شێوازى وردبینییەکەیدا هەبووە.
راشیگەیاند، لە دوو رۆژى داهاتوودا بڕیار لە خەرجکردنى پارە بۆ مووچەى مانگى دوو دەدرێت.