گۆڕان بۆمەزڵوم عەبدی: پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش دەکەین، دەستی ماندووبونتان دەگوشین بۆ پرسی کورد و دیموکراسی لەسوریادا
03:25 - 11/03/2025
زەمەن - كوردستانی
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی رێككەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ مەزڵوم عەبدی ناردوو دەڵێ" ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، هەموو پاڵپشتیەکی مەعنەوی ڕۆژئاوای کوردستانمان کردووە.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز / مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریایی دیموکرات
بەبۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتن نامەی جەنابتان و بەڕێز ( احمد شەرع ) پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش دەکەین، لەباشوری کوردستانەوە دەستی ماندووبونتان دەگوشین بۆ پرسی کورد و دیموکراسی لەسوریادا. ڕێزی بێ پایانی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین بۆ ئەو هەوڵە بێ پسانەوەیەی کە گەیاندتان بەئاشتی. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان ، سەرەڕای بڕوای پتەومان بەوەی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا توانای بەرخودان و بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانی هەبووە، بێ ئەوەی دەست بخرێتە کارەکانیانەوە، هەمیشە وەک ڕەهەندێکی نەتەوەیی و دیموکراسی هەموو پاڵپشتیەکی مەعنەوی ڕۆژئاوای کوردستانمان کردووە، ئێستاش لەم پرۆسەی ئاشتیەدا هەمان هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی دووپات دەکەینەوە . داننان بە مافی کورد لەسوریایەکی دیموکراسیدا، ڕەنگە دەستکەوتێکی هێندە گەورە بێت کە پاساوێکی شەرەفمەندانەیە بۆ خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایکانی جگەر سووتاو. پیرۆزبێت بەرخودانی و ئاشتی.
سەربەز و سەرکەوتووبن .
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان.
گردی زەرگەتە
11/03/2025