52 کوردستان

دەم پارتی: رێککەوتنەکەی سوریا لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانە

07:14 - 11/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سورباى دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى قۆناغى راگوزەرى سوریا لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 11ى ئازار، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکى دەم پارتى لە ئامەدى باکورى کوردستان بەشداریى لە بەرنامەى نەورۆزى 2025دا کرد و رایگەیاند، نەورۆزی ئەم ساڵ نەورۆزێکی مێژووییە و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکاندا گرنگە بۆ پشتیوانیکردن لە بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و پێشهاتەکانی سوریا.


باکرهان ئەوەشى راگەیاند، نەورۆزی ئەم ساڵ نەورۆزی ئاشتییە و ئاماژەی بە رێککەوتنی نێوان ئیدارەى خۆسەرى رۆژئاواى کوردستان و حکومەتی راگوزەری سوریا کرد و گوتی، لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانە.

هەر سەبارەت بە رێککەوتنەکەی سووریا، هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی، ئەو رێککەوتنە، دوور لە چەمکی تاکڕەوی و تائیفەگەری واژۆ کراوە، بۆئەوەی کورد، عەلەوی، عەرەب، دروز، مەسیحی، ئەرمەنی و هەموو گەلان و ئایینەکان لەسەر بنەمای دیموکراسی بە ناسنامەی خۆیانەوە پێکەوە بژین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن