732 کوردستان

بەپەلە... شارباژێڕو چیای ئاسۆس بۆردومانكراو شەهیدو بریندار هەیە

01:07 - 06/02/2025

زەمەن:-

 

 فڕۆکە جەنگی تورکیا، سنووری گوندی گەڵالە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی بۆردومانكرد و شەهید و بریندار هەیە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، كاتژمێر ١٠:٤٧ خولەك، فڕۆكەی توركیا، دۆڵی ژاژۆڵان و کوێرەکانی و کێوی کوریس لەسنوری گوندی گەلالە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی بۆردومانكرد.

هاوکات، سێ شوین بە فرۆکەی جەنگی کراونەتە ئامانج، بەڵام بەهۆی مەترسی دوبارەبونەوەی هێرشەكە و بارینی بەفرێكی زۆر، كەس ناتوانێت بچێتە شوێنی بۆردومانەكان.

ئەوەشزانراوە، لەئێستادا بەوردی زیانەكان و ژمارەی کوژرا و بریندار نازانرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن