بەپەلە.. وادەی دابەشکردنی مووچەی هەزاران مامۆستای گرێبەست راگەیەنرا
02:42 - 06/02/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: لە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: رۆژى سێشەممە ١١ـى شوبات مووچەى مانگى کانونى دووەمى ٢٠٢٥ى مامۆستایانى گرێبەشتى وەزارەتى پەروەردە لە سەرتاسەریی هەرێمى کوردستان دابەش دەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەى رۆژى سێشەممە وەزارەتى دارایی بڵاویکردەوە؛ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم تا چوار رۆژى دیکەى ماوە، ئەمڕۆ ١٣ وەزارەت و دەستە موچەکانیان وەرگرت و بە دابەشکردنى موچەى ١٣ شوێنى دیکەیش رۆژى ١٠ى ئەم مانگە کۆتایی بە دابەشکردنى موچە دێت.