365 کوردستان

پلەی هەزاران پێشمەرگە و پلەدار بەرزکرایەوە

02:52 - 06/02/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: پلەی (٨١٦٨) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە بەرز کرایەوە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە(٢٣٠٧) لە بەرواری ٦-٢-٢٠٢٥، کە ئیمزای وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، پلەی ٨١٦٨ پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٤، بەرز کرایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن