546 کوردستان

وەزارەتى ئەوقاف رێگە نادات ئەم کەسانە بێ پرس قورئان بخوێنن و چالاکی ئایینى ئەنجام بدەن

07:14 - 06/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکومەتى هەرێمى کوردستان رەتیدەکاتەوە رێگە لە کەسانى بیانیى بگرن چالاکیى ئایینى بکات یاخود قورئان بخوێنێت بەڵام دەڵێت، دەبێت کەسەکە پێشتر داواى مۆڵەتمان لێبکات.

 

گوتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندووە، دەنگۆی ڕێگریکردن لە چالاکی ئایینی و قورئان خوێندن بۆ کەسانی بیانی ڕەتدەکەینەوە، دەشڵێت، کارێکی ئاساییە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان پێشوازیی لە هەر چالاکییەک دەکەین.

 

هەروەها راشیگەیاندووە، چالاکی ئایینی و پێشنوێژی و یان قورئان خوێنی لە لایەن کەسانی بیانی بە ڕێگەپێدانى لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی ئەوقاف کارێکی ئاساییە، لەم ڕووەوە لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان پێشوازیی لە هەر چالاکییەک دەکەین.

 

ئاماژەی بەوە شداوە، ئەوەی کە ڕێگەپێدراو نییە، مەبەست لێی ئەو بەڕێزانە پێشوەختە پێویستە  "مۆڵەت" لە وەزارەت داوا بکەن تاوەکو ڕەزامەندیی وەربگیرێت، هەروەک لە هەموو وڵاتانیش بەم شێوازەیە، ئەمەش پارێزگاریکردنە لە شوێنێکی پیرۆز کە مزگەوتە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن