عومرەكارێكی كورد لە مەككە كۆچی دوایی كرد
07:38 - 06/02/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمى كوردستان رایگەیاند، عومرەكارێكی كورد بەناوی (خەلیل ئەحمەد كاكەبرا) لە مەككە كۆچی دوایی كرد.
راشیگەیاندووە، عومرەكارەكە تەمەنی 57 ساڵە و خەڵکى گەرمیانە، ماوەی هەشت رۆژە بەمەبەستی بەجێهێنانى عومرە سەردانی سعودییەی كردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئەو عومرەکارە تەرمەکەى ناهێندرێتەوە و هەر لە مەککە بە خاکدەسپێردرێت.