787 کوردستان

مامۆستایەکی کورد لە سوید کوژرا

06:04 - 10/02/2025

زەمەن - کوردستانی

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، یەکێک لە قوربانیەکانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی رۆژی چواری ئەم مانگەی سوید پەنابەرێکی کوردە.

دەزگای لوتکە رایگەیاندووە، لە 4ی شوباتی ئەمساڵ، لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوید کەسێک دەستڕێژی گوللـەی لە قوتابخانەیەک کرد بووە هۆی گیانلەدەستدانی 11 کەس.

دەشڵێت، یەکێک لەو قوربانیانە کە لە ڕووداوەی تەقەکردنەکەدا گیانی لەدەستداوە کوردە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە ناوی مامۆستا عزیزە کە تەمەنی 68 ساڵ بووە و مامۆستای وانەی بیرکاری بووە لە وڵاتی سوید.

بەپێی دواین زانیاری کە لەلایەن میدیاکانی سویدەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەم ڕووداوە هۆکاری ڕەگەزپەرەستی بووە، ئەو کەسەی دەسترێژی گولەی کردووە گەنجێکی سویدیە و لەکاتی ڕووداوەکەدا هاواری کرددوە "بڕۆنە دەرەوە لەم وڵاتە"، ئەو قوتابخانەی کە دەسترێژی گولەی لێکراوە تایبەت بووە بە خوێندکارانی بیانی و هیچ کەسێکی سویدی لەوێ قوتابی نەبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن