بەپەلە.. بەغدا بۆ بەردەوامى ناردنى مووچە دوو مەرج بۆ هەرێم دادەنێت
07:03 - 11/02/2025
زەمەن - کوردستانى
سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی یەک، بۆ بەردەوامى ناردنى مووچەى مانگەکانى دیکە، دوو داواکاری بەفەرمی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردووە.
سۆران عومەر وێنەى ئەو نووسراوەى وەزارەتى دارایى عێراقى بڵاوکردووەتەوە کە تەیف سامى وەزیرى دارایى عێراق ئیمزاى لەسەر کردووە، بەگوێرەى نووسراوەکە، بۆ بەردەوامى ناردنى مووچە، وەزارەتى دارایى عێراق داواى زانیارى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى کردووە بۆ تەوتینکردنى مووچەکانیان، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەروەها داوای داهاتی نانەوتیشی کردووە.