347 کوردستان

بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران بەستنى دەرماڵەى نوێ و لەجێدانان و پلەبەرزکردنەوە و گواستنەوە راگیران

07:23 - 11/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

حكومەتی هەرێمى کوردستان 10 بڕیاری نوێی بۆ ساڵی 2025 بە مووچەخۆران دەركرد.

 

بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران کە مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان واژۆى کردووە، لیستی مووچە و میلاكی مانگی 1ی 2025 دەکرێتە بنەما بۆ مووچەی سەرجەم مانگەكان تا ئەو كاتەی لە پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجە پەسەند دەکرێت.

 

جەختیشدەكاتەوە، سەرجەم دامەزراندن و پێدانی دەرماڵەی نوێ‌ بە مووچەخۆران و گواستنەوە و لەجێدانان رادەگیرێت، هەروەها هەژماری خزمەت و هەژمار نەكردنی بڕوانامەی باڵاتر.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن