ئەو مامۆستا گرێبەستانەى ئەمڕۆ مووچەیان پێنەدرا سبەینێ پێیاندەدرێت
08:37 - 11/02/2025
زەمەن - کوردستانى
بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەشبکرێت، بەڵام تەنیا لە پارێزگاى دهۆک دابەشکرا، لە سێ پارێزگاکەى دیکە دابەشنەکرا، نوێنەرێکیان دەڵێت، سبەینێ لە پارێزگاکانى دیکەش دابەشدەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بەهۆى کێشەى هونەرییەوە ئەمڕۆ مووچە دابەشنەکراوە، چەند پەروەردەیەک لە سنووری سلێمانی و هەولێریش مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیان دابەشکرد، بەڵام زۆرینە وەریاننەگرتووە.
کارۆخ عەبدوڵا دڵنیایى دەداتە مامۆستایانى گرێبەست و دەڵێت، هیچ کێشەیەکی گەورە نییە، پارە هەیە و سبەی مووچەکە دابەش دەکرێت.