بەپەلە.. لە چیای بەرانان بەردێکی گەورە کەوتە خوارەوە و زیانی بە تونێلی دەربەندیخان گەیاندووە
01:46 - 22/02/2025
زەمەن:-
لە دەربەندیخان بەردێکی گەورە لە چیای سەر تونێلی دەربەندیخان کەوتووەتە خوارەوە و دیواری بەردەم تونێلەکەی رووخاندووە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارینەوە بەردێکی گەورە لە دیوی دەربەندیخانەوە لە چیای بەرانان کەوتووە و دیواری بەردەم تونێلەکەی رووخاندووە و ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکردووە."
وتیشی: رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تیمەکان چوونەتە شوێنەکە بۆ کردنەوەی رێگەکە.