108 کوردستان

بریندارێکی رووداوەکەى نێوان کەلار - کفری گیانی لەدەستدا

08:22 - 22/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوى هاتووچۆکەی ڕێگای کەلار - کفری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆى گەرمیان راشیگەیاندووە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج لە نزیک گوندی سەیدە بەئاراستەی کەلار هاتووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە دووکەس برینداربوون، کە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکەبوون دەست بەجێ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1970ـیە، لەئێستادا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی کەلارە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامه.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن