بەپەلە.. بەهۆى بەفر و سەرماوە سبەى لەم دوو ناوچەیە کرا بە پشوو
07:40 - 22/02/2025
زەمەن - کوردستانى
پارێزگاى هەڵەبجە رایگەیاند، سبەى یەکشەممە، بەهۆى بەفر و سەماوە لە سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەت و ناوەندەکانى خوێندن لە سنوورى ناحیەى بیارە و تەوێڵە و گوندەکانى سەر بەو سنوورە پشووى فەرمى دەبێت.
لا راگەیەندراوەکەى پارێزگاى هەڵەبجەدا هاتووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو باران بارینەی ڕووی لەناوچەی هەورامان کردووە، لەسەر پێشنیاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا سبەینێ 23ی 2ی 2025 پشوی ڕەسمی دەبێت لە سنور ی ناحیەی بیارە و تەوێڵە گوندەکانی، لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و قوتابخانە و باخچەکانی سنوری ناحیەکەدا.
پارێزگاى هەڵەبجە دەڵێت، ئەم پشووە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لەدەرەوەی ناحیەکە ئەنجامی دەدەن.