وەزارەتى نەوتى عێراق: رێکارەکانى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم تەواوبوون
06:47 - 22/02/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمى کوردستان رێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواو بوون.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى هەموارى یاساى بودجە دەبێت و ئەو بڕەى بۆى دیاریکرداوە رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆى دەکات و لە رێگەى بۆرى عێراق - تورکیاوە دەبرێتە بەندەرى جەیهان.
وەزارەتەکە داوا لە هەرێمى کوردستان دەکات، پابەندى رێککەوتنەکە بێت و ئەو بڕە نەوتەى بۆى دیاریکراوە، رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆى بکات.