بەپەلە.. بەهۆى سەرماوسۆڵەوە سبەینێ لە ناوچەیەکى دیکە پشوو راگەیەندرا
09:33 - 22/02/2025
زەمەن - کوردستانى
قایمقامیەتى قەزاى پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆى بەفر و سەرماوسۆڵەوە، سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە سنوورەکە پشووى فەرمیى دەبێت.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سنوورەکە، بە راوێژ لەگەڵ پەروەردەی قەزاکە، بڕیارماندا سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەردوو ناحیەی گەرمک، ناڵپارێز و نێو قەزای پێنجوێن پشووی فەرمی بێت.
دەشڵێت، ئەم پشووە خوێندکارانی دەرەکی تمهیدی (بەرایی ) پۆلی 12 ( زانستی و وێژەیی)ناگرێتەوە، سبەینێ 2025/2/23 بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو تاقیکردناوەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.