سەربەست ئامێدی: سوێندخواردنی پەرلەمانتاران ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه كه مووچه‌كانیان بۆ ببه‌سترێت
07:19 - 10/03/2025
زەمەن - کوردستانى
چوار مانگە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراون و هێشتا حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە، ئەمەش وەهای کردووە پەرلەمان دەستبەکار نەبێتەوە کە بۆخۆی پێشتر کارەکانی بە تەواوی ڕاگیران لە پاش بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە 2023 بە ناشەرعیەتی درێژکردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
سەربەست ئامێدی، سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێری دیموکراسی و مافی مرۆڤ، هەروەها سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، له دوای ده ڕۆژ له په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان بكرێت كه كرا ئه‌ویش دوو ئه‌ركی هه‌یه، یه‌كه‌م سوێندخواردنی ئه‌ندامان، دووه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت دواتر ده‌بێت له ماوه‌ی مانگێک كاندیدكردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستپێبكات ئه‌و ماوه‌یه سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه ده‌كرێته‌وه پاشان دوو ڕۆژ دواتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و ناوانه ڕابگه‌یه‌نێت دوای ئه‌وه‌ش دوو ڕۆژ ماوه‌ی هه‌یه كه تانه‌ی لێبدات، دوو ڕۆژیش ماوه‌ی دادگای ته‌میزه بڕیاری لێبدات كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ناوی به‌ربژێری سه‌رۆكی حكومه‌ت بنێرێته په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدات له دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ردرا سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌كلیف ده‌كات و یه‌ک مانگی هه‌یه حكومه‌ته‌كه پێکبهێنێت ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و مانگه نه‌یكرد سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه بۆ مانگێكی دیكه دیسان ته‌كلیف بكات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی هه‌تا سێ جار ئه‌م داوایه ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و دوای سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌یه‌ک دابنێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌م ئه‌ركانه هیچیان نه‌كرا ته‌نها دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان كراوه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌تا ئێستا دانه‌نراوه كه نزیكه‌ی چوار مانگه له په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌بۆچوونی من ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
دەشڵێت، پێشێلكاری یاسا كراوه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنه‌بژێردراوه، به‌پۆچوونی من سوێندخواردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه كه مووچه‌كانیان بۆ ببه‌سترێت.
راشیگەیاندووە، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ڕاستگۆن با به‌گشتی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن هه‌تا په‌رله‌مانه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان ده‌توانن مان بگرن و له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه و له شه‌قام قسه بكه‌ن .
به‌ڕاستی هیچ ڕه‌چاوی ئه‌وه ناكه‌ن كه خه‌ڵک ده‌نگی پێداون دۆخه‌كه وایلێهاتووه خه‌ڵک بڕوای به هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسی و پرۆسه‌ی سیاسی نه‌مێنێت.
به‌بۆچوونی خۆم بابه‌ته‌كه گه‌وره‌تره له بابه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به پشكی حزبی به‌تایبه‌تی له‌نێوان دوو حزبی سه‌ره‌كی كه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ئه‌مه‌ش ئاكامی ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان ئه‌و نرخه مه‌عنه‌وییه‌ی پێنه‌دراوه چونكه ده‌بینین له هه‌موو لایه‌نه‌كان كه‌سانی یه‌كه‌م و دووه‌م خۆیان كاندید ناكه‌ن بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام زۆر پێیان خۆشه كه ده‌بنه وه‌زیر له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران واته دیاره له هه‌رێمی كوردستان ته‌رازووی ده‌سه‌ڵات شكاوه به‌لای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ک په‌رله‌مان.
به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو باشه وه‌ک ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ک و زه‌نگێكه، به‌ڵام به‌بۆچوونی من گرنگی نادرێت به‌و به‌یاننامه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر داموده‌زگایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و و یاسایی نه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای پشكی حزبی بێت ئه‌وكات ڕێز له داموده‌زگاكان ناگیرێت و داموده‌زگاكانیش ناتوانن هه‌ڵستن به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان بۆیه ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مان با هه‌وڵێک بدات بۆ داڕشتنی ده‌ستورێكی باش و پته‌و كه ئه‌و ماوه یاساییانه له‌و ده‌ستوره‌دا ده‌ستنیشان بكرێت ته‌نانه‌ت ده‌سنیشانكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنیش له ده‌ستووردا بێت.
ڕاسته ئه‌وان ڕێزی یاسا ناگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێزی ده‌ستوری خۆیان نه‌گرت ئه‌وا خه‌ڵكانێک ده‌توانن ته‌نانه‌ت پارێزه‌رێک یان سه‌رۆک ڕێكخراوێک یان ده‌توانێت بچێت تانه بدات له دادگای فیدڕاڵی كه پێشێلی ده‌ستور كراوه، به‌ڕای من ئێستاش ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێک له ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌هاویشتووه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێستا ڕێزی ئه‌و واده‌یان نه‌گرتووه و داوای دانیشتنیان نه‌كردووه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێره‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت به‌بۆچوونی من هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ده‌توانێت بچێت بۆ دادگای فیدڕاڵی تانه بدات له‌وه‌ی كه پێشێلكاری كراوه و وه‌رزێكی یاسادانان له‌كیس چووه ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی بابه‌تی یاسایی و جێبه‌جێی نه‌كات پێشێلی یاسای كردووه.
ئه‌ندام په‌رله‌مانی كارا ده‌توانێت زۆر ئیش بكات ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌م خوله‌دا بكرێت هه‌موواركردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه زۆر شت هه‌ن ده‌توانرێت له‌و ده‌ستووره جێگیر بكرێن به‌بۆچوونی من ئه‌م په‌رله‌مانه جووڵه‌ی زۆری تێدا ده‌بێت، چونكه ئۆپۆزیسیۆن ژماره‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه و ده‌توانن له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه و له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ئیشی زۆر باش بكه‌ن و ڕێگربن له زۆر له‌و بڕیارانه‌ی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی 2/3 ی ده‌نگدانیان ده‌وێت ئه‌وكاته به‌بێ ئۆپۆزیسیۆن ناتوانن ئه‌و یاسایانه تێپه‌ڕێنن .
هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ده‌توانن كارا بن یه‌ک بۆچوونیان هه‌بێت له‌سه‌ر یاساكان و له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، ده‌بێت ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک پته‌وتر بكه‌ن.
پەر‌له‌مان نابێت ده‌زگایه‌كی داخراو بێت ته‌نها ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مان ئیش بۆ حزبه‌كانی خۆیان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر من سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی هەرێم بوومایه وازم نه‌ده‌هێنا هه‌ر له‌دوای دوو ڕۆژ داوام ده‌كرد كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌هاتنایه بۆخۆم داوام له دادگای فیدڕاڵی ده‌كرد ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی دیكه بكرێت .