57 کوردستان

تورکیا سنوورى کۆبانێى بۆردوومان کرد و سێ منداڵ بوونە قوربانى

07:32 - 10/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لە بۆردوومانێکى سوپاى تورکیا بۆسەر ناوچەى سرین لە باشوورى کۆبانێ، منداڵێکى تەمەن 13 ساڵ گیانى لەدەستدا و دوو براى دیکە کە تەمەنیان 9 ساڵان و 13 ساڵانە برینداربوون.

 

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکى لەسەر هێرشەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا هێرشیان کردووەتەسەر ناوچەى سرین لە باشوورى کۆبانێ و ماڵێکیان کردووەتە ئامانج، لەئەنجامدا منداڵێک شەهید بووە و دووانى دیکە کە برابوون برینداربوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن