127 کوردستان

کەس نازانێ بۆچی حكومەت پشووی ڕێكەوتننامەی 11 ی ئازاری کرد بە ساڵیادی ڕاپەڕینی هەولێر؟

07:40 - 10/03/2025

زەمەن - هەرێمی کوردستان

میدیای فەرمی حکومەت پشووی سبەی سێشەممە ۱۱ی ئازاری ڕاگەیاند و دەڵێ« بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری هەولێر، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

بە پێی بە دواداچوونی «زەمەن» پێشتر و ساڵانی ڕابردوو هەمان ڕۆژ وەك ساڵیادی ڕێكەوتننامەی ۱۱ی ئازاری ساڵی ۱۹۷۰ دەكرایە پشوو كە بۆ یەكەمجار لە عێراقدا مافی ئۆتۆنۆمی بە كورد درا.
گۆڕینی هۆكاری پشووەكە لە ساڵیادی ڕێكەوتننامەی ۱۱ی ئازارەوە بۆ ساڵیادی ڕاپەڕینی هەولێر لەكاتێكدایە ڕۆژی ٥ی ۳ی هەموو ساڵێك وەك ساڵیادی ڕاپەڕین دانراوەو پشووی فەڕمیەو ساڵیادی ڕزگاركردنی هیچ شارێكی تر نەكراوەتە پشوو.

«زەمەن»، زانیویەتی ئەگەر ئەو پشووە بەو ناوەوە جێگیربکرێت، سلێمانیش داوا دەکات رۆژی ٧ی ٣-ش بەبۆنەی رۆژی رزگارکردنی شاری سلێمانیەوە بکرێتە پشووی فەرمی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن