هێڵی 1510 بۆ دەستپاكی كرایەوەو بێبەرامبەرەو پارەت لێناڕوات
01:22 - 11/03/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
هێڵى گهرمى دهستپاكی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە، وەزارەتی داد، وەک یەکەم شوێن تابلۆی هێڵەکەی تێدا هەڵواسرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥، دەستەی دەستپاکی هەرێم، هێڵی گەرمی دەستپاکی کاراکرد و وەزارەتی داد ڕایگەیاند: لهگهڵ دهستهى دهستپاكی ههرێم گرنگی و بایەخی کاراکردنی هێڵی گەرم باسکرا، کە یەک لە پرۆژە گرنگەکانی دەستەی دەستپاکی یە لە هەرێمی کوردستان، و لەیەکەم هەنگاویشدا لە وەزارتی دادەوە راگەیەنراوه هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ بەرامبەر پەیوەندی پێوە بکەن.
هاوکات، د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، هێڵی گەرمی دەستپاکی، لە مێژە هەیە و نوێ نییە، بەڵام تازە رایدەگەیەنن، کاتێک هاووڵاتی پەیوەندی دەکات هیچ کرێیەکی لەسەر ناکەوێت.
دەشڵێت: روونیشیكردهوه بههۆى ئهم هێڵهوە هاوڵاتی زیاتر دەستکراوە دەبێت لەسەر ئەو سکاڵایانەی کە پێشکەشی دەکات، بەپێی یاسا ئێمە لەسەرمانە ناسنامەی کەسەکە بپارێزین، مەگەر کەسەکە خۆی حەز بکات خۆی ئاشکرا بکات.