بەپەلە.. نرخی زێڕ دەگاتە 8000 دۆلار بەڵام دواتر لەسەرخۆ 20% دادەبەزێت
09:35 - 19/04/2025
زەمەن _ ئابوری
(ئەی جی تۆرسۆن)، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان، سەر بە پلاتفۆرمی (ئێف ئێکس ئیمپایەر) لەوبارەیەوە دەڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی زێڕ دادەبەزێت بۆ نزیکەی 3000 دۆلار و لەو ئاستانەدا جێگیر دەبێت.
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، نرخی زێڕ تاوەکو کۆتایی دەیەی ئێستا دەگاتە 8000 دۆلاریش، بەڵام ئێستا بازنەی بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ کۆتایی پێهاتووە و، لەوە بەدواوە ئەگەری هەیە نرخی زێڕ لەسەرخۆ بەرەو دابەزین ئاراستەی بگۆڕێت.
نرخی زێڕ ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا و توانی 3358 دۆلار بەدەستبهێنێت.
لە کاتێکدا ناڕوونییەکانی پەیوەست بە پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ، بەردەوام پاڵپشتییان بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە، بەڵام هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیانوایە بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ لە مامناوەنددا کۆتاییان پێهاتووە، ئەگەری دابەزینی نرخی زێڕ بە رێژەی 20% لە ماوەی 3 تاوەکو 6 مانگی داهاتوودا هەیە.