97 کوردستان

بەپەلە.. شاندەکە بەرەو لای ئۆجەلان بەڕێکەوت

01:21 - 21/04/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

 کەمێک پێش ئێستا شاندی دەمپارتی بەرەو لای ئۆجەلان بەڕێکەوتن، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە، پارێزەرێکییەتی.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی میزۆپاتمیا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا شاندی دەمپارتی بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتوون بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.

هاوکات ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، شاندەکەی دەمپارتی پێکهاتون لە پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەڕۆڵ پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەدوای دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی ئەمە چوارەمین سەردانى شاندى دەمپارتیە بۆ دورگەی ئیمراڵی، پێشتر سڕی سورەییا ئوندەر یەکێک بو لە ئەندامی سەرەکی شاندەکە، بەڵام ئەمرۆ بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە، تەها پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن