110 کوردستان

پەیامى نوێى ئۆجەلان لە زیندانەوە

07:43 - 21/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ دووشەممە 21ى نیسان شاندى دەم پارتى ئیمراڵى سەردانى عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکەیان کرد و دوو کاتژمێر و نیو لەگەڵى کۆبوونەوە، دواى گەڕانەوەى شاندەکە، پەروین بوڵدان پەرلەمانتارى دەم پارتى و ئەندامى شاندەکە رایگەیاند، ئۆجەلان هیوای چاکبوونەوەی بۆ سری سورەیا ئۆندەر خواستووە و جەختیشیکردووەتەوە کە هیوای زۆری بە پرۆسەی ئاشتی هەیە.

 

پەروین بوڵدان دەێڵت، دیدارەکە زۆر بەرهەمدار بووە، یەکەمین تەوەری باسەکانمان تەندروستیی سری سورەیا ئۆندەر بوو، ئۆجەلان گوتوویەتى، لە رێگەى میدیاکانەوە ئاگاداری دۆخی سری سورەیا ئۆندەر بووە.

 

پەروین بوڵدان راشیگەیاند، ئۆجەلان گوتوویەتى، ئومێدی بە پرۆسەی ئاشتی ماوە و لە هەوڵەکانی بەردەوامدەبێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن