تەرمی شەش کەس لە ڤێلایەک دۆزرایەوە
02:47 - 21/04/2025
زەمەن _ کوردستانی
لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی شەش کەس لە ڤێلایەک دۆزرایەوە و تا ئێستا هۆکاری مردنەکەیان نەزانراوە.
ئەمرۆ دووشەممە، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو " لەگوندی تەلاتەپەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی شەش کەس لەنێو ڤێلایەکدا دۆزرانەوە".
وتوشیهتی"ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت، تێمێکی فریاکەوتنیان بۆ گوندەکە ناردوەو دوای گەیشتنی بۆ شوێنەکەو لێکۆڵێنەوەی سەرەتایی، بۆیان دەرکەوتوە کە شەش هاوڵاتی لەنێو ڤێلایەکدا گیانیان لەدەستداوە".
بەوتەی فەرزین ڕەزازادە، چوار پیاوو دوو ئافرەت گیانیان لەدەستداوەو تەمەنیان لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵە.
هاوکات، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ ئاماژهی بهوهشداوه، "هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەوکەسانە دیارنییە، بەڵام لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە".