72 کوردستان

ئەبوبەکر هەڵەدنی: یەكێتی لە داهاتی "هەژماری من" کراوە بەشەریك بۆیە رازیبوە كە موچەی مۆچە خۆرانی هەرێم لەڕیگەی "هەژماری من"ـەوە دابەشبكرێ

09:33 - 21/04/2025

زەمەن - هەرێمى کوردستان

 

ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، پارتی و یەكێتی بەپێچەوانەی بەڵێنەكان كاتی هەڵبژاردن كاردەكەن و دەشڵێت: ئەگەر یەكێتی و پارتی بەقسەی كاك نەوشیروانیان بكردایە، هەرێمی كوردستان بەئەمڕۆ نەدەگەیشت.


ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بە کەى ئێن ئێنى راگەیاند، بۆ پێكهێنانی حكومەت، پارتی و یەكێتی (180) پلە پێچەوانەی بەڵێنەكان كاتی هەڵبژاردن كاردەكەن و پشت دەكەنە بەڵێنەكانیان و بۆ دابەشكردنی داهات و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان رێكدەكەون نەك لەسەر بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، هەركاتێكش ئەوان دەگەن بەرێككەوتن دیموكراسی لەم وڵاتە پاشەكشە دەكات.

وتیشی: پێشتر یەكێتی لە داهاتی "هەژماری من" شەریك نەبو، بەڵام ئێستا كە كراوە بەشەریك رازیبوە كە موچەی مۆچە خۆرانی هەرێم لەڕیگەی "هەژماری من"ـەوە دابەشبكرێت.

روینكردەوە، بێجگە لە ئەوەی كەلە تەوتیندا موچەخۆران لە پارتی و یەكێتی بێمنەت دەبن، تەوتین گەرەنتی موچە دەكات، بەپێچەوانەشەوە "هەژماری من" كێشە بۆ موچە دروستدەكات.

لەسەر دۆخی ئێستای هەرێم، ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كاك نەوشیروان خەبات گێڕ و بیرمەند بو، بە قسەیان بكردایە لەگەڵ ئەو پاكێجە چاكسازییانەی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن پێشكەشیان كرد جێبەجێ بكرایە، هەرێمی كوردستان بەئەمڕۆ نەدەگەیشت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن