197 کوردستان

زانیارى نوێ لەبارەى مووچە گەیشت

08:11 - 21/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بە زەمەنى راگەیاند، سبەى داهاتى نانەوتى دەخرێتەسەر هەژمارى بانکیى وەزارەتى دارایى عێراق، هەر سبەینێش شاندێکى تەکنیکى وەزارەت دەچێتە بەغداد و لیستى مووچەى مانگى چوار رادەستى وەزارەتى دارایى عێراق دەکات.

 

سەرچاوەکە راشیگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆى نەبوونى پارەى کاش، نەمانتوانى داهاتى نانەوتى بۆ بەغدا بنێرین، سبەى سێشەممە داهاتى نانەوتى و لیستى مووچەى مانگى چوار دەدەینە بەغدا.

 

هەروەها دەڵێ، بەهۆى ئەوەى گۆڕانکارییەکى کەم لە لیستى مووچەدا کراوە و لیستەکە بەهەمانشێوەى مانگى رابردووە بەڵام تەنیا هەندێک ناوى خانەنشینى نوێى بۆ زیادکراوە، ئەوانەى کە مامەڵەکانیان تەواوبووە، پێشبینى دەکەن وردبینییەکەى لە کۆتایى ئەم هەفتەیە لە دارایى بەغدا تەواوبێت و لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنى پارە بدرێت. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن