هاتووچۆ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
01:51 - 21/04/2025
زەمەن _ هەولێر
هاوتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە رایی کردنی مامەڵە بە بریکارنامە (وکالة) لەبەڕێوەبەرایەتیەکەیان دەوەستێت کاری پێناکرێت کە ئەمە دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە رایی کردنی مامەڵە بە بریکارنامە (وکالة) لەبەڕێوەبەرایەتیەکەیان دەوەستێت کاری پێناکرێت کە ئەمە دوورە لە راستییەوە، ئەو دەنگۆیە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان بە بریکارنامە ئەنجام داوە سەردانیان بکەن و قەرەبالغیەکی زۆر لە بەشی تۆمار دروست ببێت.
هاوکات هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە کە رایی کردنی مامەڵە بەبریکارنامە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان نەوەستاوە و بەردەوامیش کاری پێدەکرێت ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە.