ئەحمەد تورک رەوانەی نەخۆشخانە کرا
04:38 - 21/04/2025
زەمەن - کوردستانی
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، ئەحمەد تورک کە ئەمڕۆ لە سەردانی شاندی ئیمرالی ئامادە نەبووە، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە ئەنقەرە لەژێر چارەسەردایە.
بەپێی هەواڵی میدیاکان ئەحمەد تورک ماوەیەکە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنێت و ائەمڕۆش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەحمەد تورک بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە نەخراوەتە نێو شاندەکە.