زێڕ بەرزترین نرخى لە مێژوودا تۆمارکرد
06:53 - 21/04/2025
زەمەن - ئابورى
ئیوارەى ئەمڕۆ دووشەممە نرخى زێڕ گەیشتەبەرزترین ئاست لە مێژوودا، یەک ئۆنس بە سێ هەزار و 430 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.
مامەڵەکارانى زێڕ دەڵێن، جەنگى ئابوورى نێوان چین و ئەمریکا هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ.
هەروەها دابەزینى بەهاى دۆلار لەسەر ئاستى جیهان بەرامبەر دراوى وڵاتان، یەکێکى دیکەیە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى زێڕ.