132 ئابوری

نرخی دۆلار بۆ خوار 146هەزار دابەزی

06:21 - 21/04/2025

زەمەن - ئابوری

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ خوار 146 هەزار دینار دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بە 145,900 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 147,000 دیناروو.

ماوەى 11 مانگە نرخى دۆلار بۆ ئەو ئاستە نزمە دانەبەزیوە، مامەڵەکارانى دراو دەڵێن، رێکارەکانى بانکى ناوەندیى عێراق هۆکارە بۆ دابەزینى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن