نێچيرڤان بارزانى نوێنه‌ری عێراقیش ده‌بێت لە پرسەی پاپادا
10:16 - 25/04/2025
زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان
بە مەبەستی به‌شداريکردن لە ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوایيكردن له پاپای ڤاتیکان، نێچيرڤان
بارزانى به‌نوێنه‌رایه‌تی عێراق و هه‌رێم سەردانی ئیتاڵیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى
هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شداری له ڕێوره‌سمى ماڵئاواييكردن له پاپاى ڤاتيكان، به‌ره‌و
ڕۆمای پايته‌ختى ئيتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
ڕوونیشیکردەوە نێچيرڤان بارزانى که له هه‌مان کاتدا نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش
ده‌کات و سبه‌ینێ شه‌ممه له ڤاتيكان له ڕێوڕه‌سمى فه‌رميى ماڵئاواييكردن له
پاپا فره‌نسيس به‌شدار ده‌بێت كه له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه، به‌شداريى تێدا ده‌کرێت.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.