وادەى کۆبوونەوەى داهاتووى پارتى و یەکێتى لەسەر پیکهێنانى حکومەت دیاریکرا
09:23 - 24/04/2025
زەمەن - کوردستانى
بڕیارە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو، شاندى پارتى بێتەوە سلێمانى و لەگەڵ یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆببێتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، رۆژى یەکشەممەى داهاتوو کە دەکاتە 27ى نیسان، شاندى پارتى دێتەوە سلێمانى و لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندى یەکێتى کۆدەبێتەوە.
پێشتر چەندجارێگ شاندی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەتەوە هەردوولا دەڵێن کۆبوونەوەکان ئەرێنى بوون، بەڵام دەڵێن، هێشتا باسى دابەشکردنى وەزارەتەکانیان نەکردووە.