ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم: ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە دەشت و دەر، دروست نییەو بەتاڵە
11:21 - 25/04/2025
زەمەن - هەولێر
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هه‌ر که‌سێک له دوای نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، که‌واته پێویسته یان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هەینی گەشت نه‌کات و بیخاته پاش نوێژه‌که، یان له رێگادا له مزگه‌وتێک که مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌یه، به‌شداری رێوڕەسمی نوێژی هەینی بکات.
ئەنجومەنى فەتوا دەشڵێت، یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی نوێژی هه‌ینی، پێویسته له مزگه‌وتێکدا بێت، که له‌ناو ئاوه‌دانی بێت و ره‌زامه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت، بۆیه نابێت گرووپێک بۆ خۆیان له‌ده‌شت و نوێژی هەینی بکەن، ئه‌گه‌ر کردیان نوێژه‌که‌یان به‌تاڵە.
ده‌قی راگه‌یەنراو
فەتوای ئه‌نجامدانی
نوێژی هه‌ینی له كاتی گه‌شت و سه‌یراندا
ئەنجوومەنی باڵای
فەتوا نوێترین فەتوای خۆی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی پرسیار كرا له
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه هاوڵاتیان له‌رۆژی
جومعه‌دا ده‌چن بۆ گه‌شت و سه‌یران و به‌شداری له‌مه‌راسیمی نوێژی جومعه ناكه‌ن،
یان گروپێك ڕێك ده‌كه‌ون و له‌و شوێنه‌ی كه سه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ن، مه‌راسیمی نوێژی
جومعه له‌و ده‌شت و ده‌ره‌دا بۆ خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌نجومه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه:
1- ئاشكرایه كه نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه
له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی باڵغی عاقڵی نیشته‌جێی موسڵمان، وه‌ك خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت:
( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ
الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ
لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا
فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا
لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (سورة الجمعة: 9ـ10).
بۆیه هه‌ر كه‌سێك
له‌دوای نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، كه‌واته
پێویسته یان سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی جومعه سه‌فه‌ر نه‌كات و بیخاته پاش ئه‌نجامدانی
نوێژه‌كه، یان له ڕێگه‌دا له مزگه‌وتێك یان له مزگه‌وتی گوند و شاره‌دێكان كه
مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، به‌شداری مه‌راسیمی نوێژی جومعه بكات.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی
ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی پێویسته له مزگه‌وتێكدا بێت، كه له‌ناو ئاوه‌دانی نوێژخوێنه‌كاندا
بێت و ره‌زامه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت، بۆیه نابێت گروپێك بۆ خۆیان له‌ده‌شت و ده‌ردا
مه‌راسیمی جومعه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر كردیان نوێژه‌كه‌یان به‌تاڵه.
لێرشدا به پێویستی
ده‌زانین هه‌روه‌ك چۆن پێویسته موسڵمانان گرنگی بده‌ن به عیباده‌ته‌كانیان،
ئاواش گرنگی بده‌ن به پارێزگاریكردن له‌و ژینگه جوانه‌ی كوردستان‌مان.
ئه‌نجومه‌نی باڵای
فه‌توا له كوردستان