شەش بڕیاری به‌په‌له بۆ رێگری له‌تای خوێنبه‌ربوون ... له‌ناوماڵ قه‌ده‌غه‌یه سه‌رببڕدرێت
11:40 - 25/04/2025
زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان
رێنمایی لە تەندروستی هەرێمەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی تای خوێنبەربون
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەبەر زیادبونی حاڵەكانی توشبون و نزیكبونەوەی جەژنی
قوربان، شەش رێنمایی بۆ كۆنترۆڵكردنی تای خوێنبەربون دەركردن.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ
و گشت پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كردوە، رایگەیاندوە، دوا بەدوای زیادبونی
ژمارەی توشبوان بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق و دەرکەوتنی
چەند حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان، ەروەها لەبەر نزیکبونەوی جەژنی قوربان، بە مەبەستی
کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشییە، داواكارين هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە:
1. سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێوەیەک بێت قەدەغەیە
و سەربڕین تەنیا لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.
2. پابەندبونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن
به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
ئاژه‌ڵ یان گوشت و خوێنه‌كه‌ی بەشێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی بەتوندی سزادەدرێن.
3. پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ركرابێت به ڕشاندن به قڕكه‌ر
ماوه‌ی دو هه‌فته پێش سه‌ربڕینی.
4. دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژبكرێت به
به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به‌ڕێژه‌ی
6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) و هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژكردنه‌وه‌ی
كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5. پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستەوانە
لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز
بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە
ئاوى گەرم و سابون و دواتر پاكژكردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خاڵى 3 و کوڵاندنی گۆشت
بۆ ماوەیەک کە لە 30 چرکە کەمترنەبێت.
6. له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ‌درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی
ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێیدا بڵاوه بۆ ئەوەی دیار بێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی
كرێمی تایبه‌ت به دورخستنه‌وه‌ی مێرو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.