داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی بڵاوكرایه‌وه
12:08 - 25/04/2025
زه‌مه‌ن - ئابوری
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و
هه‌ڵه‌بجه گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 19-4-2025 تا 25-4-2025، بڕی 10 ملیار
و 607 ملیۆن و 221 هەزار و 685 دینار بووە. بەشێوەیەك بڕی 10 ملیار و 607 ملیۆن و
221 هەزار و 685 دینار بووە، بەجۆرێك كە %84ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %16ـی
داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە
بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە
و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رۆژی 15-12-2022
قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی كرده‌وه.
پێشتر هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی،
له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌خنه‌یان له وێب سایتی شهافیهت گرت و ده‌ڵێن" سیستمه‌كه ناشه‌فافه‌و هه‌موو
داهاته‌كانی پارێزگاكه نیه".