نرخی تمەن و دینار بەرزبووەوە
01:35 - 26/04/2025
زەمەن _ ئابووری
نرخی تمەنی ئێرانی و دیناری عێراق بەرزترین ئاستیان لەمساڵدا تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار بەکەمتر بە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٥٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار تمەنە.