بەهای دۆلار دابەزی
04:49 - 23/04/2025
زەمەن _ ئابووری
لە کاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.