50 دۆلار لهنرخی زێڕ بوهوهو دابەزی
11:33 - 25/04/2025
زهمهن - ئابوری
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ زیاتر لە 50 دۆلار و بۆ خوار
3300 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 295 دۆلارە، نرخەکەی ئەمڕۆ 52 دۆلار
دابەزیوە.
بەرزبوونەوەی پێنوێنی نرخی دۆلاریش دوای دابەزینە بەرچاوەکەی ئەم هەفتەیەی،
هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە ئاستی مێژوویی 3 هەزار و 500 دۆلار.
شارەزایان پێیانوایە لەگەڵ هەر گرژبوونەوەیەکی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا
و چین، دەکرێت زێر ئەو ئاستە ببینێتەوە.