زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 4
01:43 - 26/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
بڕیارە ڕۆژی دوو شەممە، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن بەغدادەوە تەواو بکرێت و دواتر بنێردرێتە بەردەم تەیف سامی.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە ''زەمەن''ی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەى تەیف سامی، بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى دارایی، بەڵام پێشتر لە رێگەی بەرپرسی نوسینگەکەی ئاگاداری شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی کردووە، تێبینی لەسەر ئەو ٤٨ ملیار دینارە هەیە، کە هەرێمی کوردستان وەکو داهاتی نانەوتی بۆ مناگی سێ ناردوویەتی.
باسی لەوەشکردووە، ، ئێمە چاوەڕێمان دەکرد نزیکەی ٩٠ ملیار دینار لە هەولێرەوە بۆ بەغداد بنێردرێت، بەڵام بە بیانووی خەرجکردنی داهاتی نانەوتی بۆ خەرجی بەکاربردن هەرێمی کوردستان بڕەکەی بۆ ٤٨ ملیار کەمکردووەتەوە، بۆیە ست تەیف تەیف، وتوویەتی لیستی مانگی چوار پەسەند ناکات و لەگەڵ خۆی دەیباتە کۆبوونەوەی ئەم سیشەممەیەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لەوێ پەسەند بکرێت و بەرپرسیارێتی ناردنی مووچەی ئەم مانگەی لەسەر خۆی لابردووە.
هاوکات، وەزارەتی دارایی عێراق بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی پابەندە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە رێککارەکانی تەمویلکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی چوار لە بەغدادەوە دەستپێبکات و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە چوار و پێنجی مانگی داهاتوو کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەکات دەس بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.