نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی چوار دیاریکرا
03:00 - 28/04/2025
زەمەن _ سلێمانی
نرخی کارەباى موەلیدەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ مانگی نیسانی ئ بڵاوکرایەوە کە بریتییە لە ٢٦٢ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، کە بریتییە لە ٢٦٢ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک و پێویستە سەرجەم پڕۆژە نیشتەجێبوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە.