211 کوردستان

ئەم هەفتەیە بەغدا پارەى مووچەى مانگى چوار نانێرێت

08:36 - 28/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بە زەمەنى راگەیاند، لەم هەفتەتەیەدا بەغدا پارەى مووچەى مانگى چوار نانێرێت و دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو.

 

سەرچاوەکە راشیگەیاند، ئەمڕۆ تەیف سامى گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا و سبەینێ کۆنووسى وردبینى لیستى مووچەى پێدەدرێت، بەڵام پێناچێت یەکسەر پەسەندى بکات و دوو رۆژى پێدەچێت.

 

سەرچاوەکە گوتیشى، لەبەرئەوەى رۆژى یەکى ئایار کە دەکەوێتە رۆژى پێنجشەممە پشووە، پارەى مووچە خەرجناکرێت و دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن