47 کوردستان

سبەینێ سەرۆككۆمار مەرسومی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەردەكات

07:51 - 28/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بڕیارى سبەى سێشەممە 29ى نیسان، سەرۆککۆمارى عێراق مەرسومى یاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە واژۆ بکات.

 

رۆژى 14ى نیسان لە پەرلەمانى عێراق پرۆژەیاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە پەسەندکرا، دوێنێ رەوانەى سەرۆکایەتى کۆمار کرا بۆ پەسەندکردنى، بڕیارە سبەینێ لەتیف رەشید سەرۆککۆمارى عێراق واژۆى لەسەر بکات.

 

دواى ئەوەى سەرۆککۆمار واژۆ لەسەر یاساکە دەکات، لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاودەكرێتەوەو یاساكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن