تکایە کاك مەسرور لە ئیستادا سەردانی تورکیا مەکە
10/31/2019 8:54:00 AM
د.عەبدولڕەعمان مەولود
لاپەرەکانی فەیسبووك پرە لە بابەتێك
سەبارەت بە کەسێك بە ناوی حەسەن خەیری. زۆر بەکورتی بابەتەکە بەم شێوەیە،
هاوپەیمانانی سەرکەوتو لە جەنگی جیهانی یەکەم بەسەر ئیمپراتۆری عوسمانی دۆڕاو
لەشەر لە بیری ئەوەدان دەولەتی کوردستان هاوشێوەی دەولەتی تورکیا، عیراق، ئوردن، سوریا...تاد دروست بکەن. ئەم
هەولە بە پێی بەندەکانی ئەو پەیمانامەیە بوو کە لەشاری سیڤەری فەرنسی بەسەر
ئیمپراتۆری عوسمانی فەرزکراوە کە تیادا
هاتوە ئیمپراتۆری دۆڕاو دەبێت ڕازی بێت بە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکان، دروستکردنی
دەولەتی یۆنان و سەربەخۆیی بۆ
ئەرمەنیەکان. ئەم رووداوە لەسەروبەندی پەیمانامەی لۆزان بووە. کاتێك نوێنەری تورکەکان لە دانیشتنەکانی لۆزان
بەم بابەتە دەزان بەپەلە دەکەونە خۆ و هەوالەکە دەگەنیەن ئەتاتورك. ئەتاتورکیش
حەسەن فەخریی لە دژ سەربەخۆیی کوردستان بەکاردێنێت بەم شێوەیە:
کەمال ئەتاتورک سەرۆک کۆماری تورکیا
بانگی حەسەن خەیریی، نوێنەری ئەوکاتەی شاری دەرسێم، دەکات و پێی ئەڵێت سبەینێ بە جلی کوردییەوە وەرە
بۆ پەڕلەمان و لای ئاژانسە بیانییەکان بڵێ : ئێمەی کورد دەوڵەتی سەربەخۆمان
ناوێت ، دەمانەویت لەگەڵ تورکی برامان بمێنینەوە. حەسەن فەخریش ئەم کارەی
ئاتاتورك پێی دەسپێرێت دەکات و لە ئەنجامدا هاوپەیمانان بریاردەدەن دەولەتێك بۆ
کوردان پێویست نییە. دواتر کە حەسەن فەخری هەست بەو ناپاکیە گەوەرەیە دەکات لە گەل
نەتەوەکەی خۆی، خۆی نەعلەت لە خۆی دەکات بەشێوەیەك کە وەسیەت دەکات لە کاتی مردنی
لەسەر ڕێگایەکی گشتی بینێژن بۆ ئەوەی هەرکەس بەم ناوەیە تێپەرێت سوکایەتی بە
گۆڕەکەی بکات. تا ئێرە بەسەرهاتی حەسەن خەیریە کە لەفەیسبووك بەبڵاوی بڵاوکراوەتەوە.
هەوالەکانی کوردستان باس لەوە دەکەن
کە ئوردوگان بانگهێشتی مەسرور بارزانی دەکات بۆ تورکیا لەکاتێکدا کە نزیك بە هەموو
دونیا دژی ئوردوگانە. تورکەکان بەمەبەستی سیاسی ئەو بانگهیشتنە لە ئێستادا دەکەن.
ئەوان لە ئێستادا لە جیهان بەوە پێناسە دەکرێن کە لە هەولی پاکتاوی نژادی کوردان
دان. ئامادەبوونی مەسرو بارزانی بیانو دەداتە دەست تورکان بۆ ئەوەی بە دونیا بلێن
ئێمە دژی کورد نیین بەلکۆ دژی یەپەگەین لە ڕۆژئاوا. ئەم بیانوە ئەگەر دەستەبەر بێت
بۆ تورکەکان هاوشێوەی باسی ئامادەبوونی
حەسەن خەیریی لە پەرلەمانی تورکیا، ئەم بابەتەە رەنگە زۆر زەرەرمەند بیت بۆ دۆزی کورد بەگشتی و دۆزی ڕۆژئاواش بەتایبەتی.
لەو کاتەی مەسرور بارزانی بۆتە سەرۆك
وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوسەنگی بۆ سیاسەتی دەروەی هەرێمی کوردستان تارادەیەکی
باش گێراوەتە. ئەو وەك هەرێمێك لە عیراق کاردەکات لە گەل هێشتنەوەی پەیوەندیەکی ئاسایی
لەگەڵ تورکیا. هەروەها ئەو دژایەتیەی لە ڕابردوو دژی ڕۆژئاوا هەبوو ئێستا هەستی
پێناکرێت. ئەمانە هەموی پۆزەتیڤن، هیوادارام بەسەردانێك بۆ لای ئوردوگان تێك نەچێت.
بیانو یان خۆدزینەوە بۆ نەکردنی ئەم
سەفەرەی تورکیا زۆرە. بۆ نمونە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت وەلامی تورکیا بداتەوە
کە بەپێی ئەو ئالوگۆرانەی ئەو دوایە لە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا
رویداوە، مەسەلەکانی دەرەوە پەیوەندی بە حکومەتی عیراقەوە هەیە. ئەگەر هەر کارێکیان
هەیە ئەوە بێگەێنن بە عیراق و پەیوەندیەکانی دەروەی عیراق لە دەسەلاتی ئێمە نییە
... .
جێگای خۆیەتی ئەوە بەبیر
هەموان بێنینەوە، کە ئۆردوگان بەچاویکی دوژمنکارانە دەڕوانیتە هەمو کورد. بۆ نمونە، ئوردوگان لە ڕابردوو بە بەرێز مەسعود
بارزانی دەووت تیررۆیست. فەرمون سەیری ئەم چاوپێکەوتنەی برێت ماکگورك بکەن کە لە نیۆرکەر بلاوکراوەتوە و چۆن ئوردگان بە
بەرێز مەسعود بارزانی دەلێت تیرۆریست و لە بریت ماکگۆرك دەپرسیت بۆچی لەگەڵ
تیرۆیست هاوکاری دەکەن،
"he’s a terrorist, and why do you work with that
terrorist?[1]. ڕەنگە ئێستاش هەروا بلێت.
من خۆم پێم وایە مەسرو بارزانی ئەم سەردانە
بۆ تورکیا لە ئێستادا ناکات، هیوادارم نەیکات.
*پرۆفسۆری یاریدەدەر،
زانکۆی لۆریە
واترلو، کەنەدا