گۆڕان تاوانبار نییە
9/14/2021 6:07:00 PM
هێدی رەزا
کەسانی رونبین و بەئاگا رێگەنادەن شەپۆلی گوماناوی ئاراستەی بکەن و ھێڵی سیاسی بۆ دانێن.
بەربەرەکانێی ھەندێ بەناو دڵسۆز و کۆنە گۆڕان لە ململانێ تێپەڕیوە بۆ ئاستی دژایەتی و زیاتریش .
ئەم دژایەتیکردنەش لەبەرئەوە نیە گۆڕان لە خیانەتەوە گلابێ، یا سامانی میلەتی بەھەدەردابێ، یا تاوانی کردبێ، یا لەحزبەکانی تربچێ، بەڵکو تەنھا گوناھی گۆڕان ئەوەیە کەلەئاست چاوەڕوانی و سەقفی داواکاری خەڵکا نەبوە ئەمەش نایکاتە ئەھریمەن.
بەپێی گشت یاسا و بنەما ئاینیەکانیش مرۆڤ لەسەر کردەوە خراپەکانی لێپرسینەوەی لێ ئەکرێ و، بەپێی ئاستی گەورەو بچوکی تاوانەکەش سزا ئەدرێ.
لەھیچ یاساو لەھیچ ئاینێکا کەسو لایەن لەسەر ئەوە تاوانبارناکرێن کە نەیانکردوە.
راستە لەرابردوا گۆڕان نەیتوانیوە لێشاوی چەندین ساڵەی نادادی و بێدەربەستی کاستی سیاسی راست بکاتەوە، بەڵام لەبێدەربەستی و خەمساردی نەبوە رەنگە بەو قەبارەی ئێستا و لەو ژینگە نابەرامبەرەی سیاسەتە ھەرھێندە لەکردن ھاتبێ.
بۆیە ئەوەی ئێستا بەرامبەر گۆڕان ئەکرێ و لەچەندین لاوە بازاڕگەرمی بۆئەکرێ جۆرێکی نوێی دژایەتکردنی ئیرادەی بەرەنگاری و لەگۆڕنانی ھیوایە.
ھەوڵێکی نەزۆکانەیە بەئامانجی نائومێدکردنی خەڵک و ھەنگاوێکی حزبە سەردەستەکانە بۆ ناشرینکردنی ئەویتر، تا کەمێک لەدزێوی خۆیان کەم بکەنەوەو بڵێن ھەمومان لەیەک ئەچین.
بەرمەبنای ئەو وتەیەی ئەگەر خۆم پێ جوان نەکرێ ئەوا تۆش ناشرین ئەکەم.